عەلاوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شکستخواردو ناودەبات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایگەیاند، حکومەتی ئێستای عێراق بە پاشگەزبونەوەی لە بڕیارەکانی و جیاوازی لێدوانی ئەندامانی کابینەکە و تیمی راوێژکاری توشی "شکستخواردن" بوەتەوە، دەشڵێت، کێشەی عێراق بەرلەوەی کێشەیەکی دارایی بێت، کێشەیەکی سیاسی و ئیدارییە.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرەی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، "کشانەوەی کازمی لە بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینان و جیاوازی لێدوانەکانی لەگەڵ راوێژکارەکانی ئاماژەی شکستخواردوی کابینەکەن، چونکە کێشەی عێراق بەرلەوەی کێشەیەکی دارایی بێت، کێشەیەکی سیاسی و ئیدارییە".
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، پیرزۆبایی سەرکەوتی ئیرادەی گەلی عێراق دەکات بەرامبەر رەتکردنەوەی بڕینی موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ماف نادرێت، بەڵکو دەبێت وەربگیرێت.

دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەمانی سیولە بەشێک لە پارەی خانەنشینان نەدراوە و لە زوترین کاتدا بۆیان دەگەڕێندرێتەوە، وتیشی "موزایەدەی هەندێ لایەن رەتدەکەمەوە و لە راستیدا تەمەنی حکومەتەکەم تەنها هەفتەیەک دەبێت".


PM:06:48:12/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت