راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

‌عەلی هادی

وێستگە نیوز- دهۆك
راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ بەهۆی كۆرۆناوە لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەغداد گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەشاری دهۆك، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی هادی، راهێنەری پێشووی یانەی وەرزی زاخۆ دوای هەشت رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەغداد گیانی لەدەستدا.

تا دێت ژمارەی تووشبووان و مردووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت و تائێستا نزیكەی 2 هەزار كەس تووشبوون و زیاتر لە 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:53:12/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت