تەندروستی زانیاری لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی توشبووەکەی ئەمڕۆ دەخاتەڕو


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمای گیانی لەدەستدا و کۆی ئەوانەی بەهای پەتاکەوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 32 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە پیاو تەمەن 73 ساڵ بوو لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەوەش هاتوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارن هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.



PM:04:22:12/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت