لە چەمچەماڵ گه‌نجێك بە دەستڕێژی گوللـه كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەنجێك لە چەمچەماڵ بەدەسترێژی گولـله‌ كوژراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.


شەریف مەلا رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاندووه‌: كاتژمێر یه‌ك و 15 خوله‌كی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزه‌یرانی 2020، لە گەڕەكی (بێكه‌س)ی‌ چەمچەماڵ، گەنجێكی تەمەن 31 ساڵ بەناوی (د. ع. م.) كە بەدەسترێژی گولـلە كوژرابو، هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشرەو لە چەمچەماڵ، ئێمەش رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانیمان كرد".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو،"هۆكاری تاوانەكە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە".

هــ. ر


PM:12:19:12/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت