عێراق..1261 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 261 توشبووی نوێ و 31 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کۆی توشبووانی پەتاکەش لە عێراق گەیشتە 16 هەزار و 675 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 261 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆترینیان لە بەغدا 564 کەس، سلێمانی 58 کەس، دیوانیە 94 کەس و لە دیالەش 70 توشبوو تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 31 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 345 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 16 هەزار و 675 کەس، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 568 کەس چاکبوونەتەوە و 457 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.


PM:09:01:11/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت