عامری: رێگه ناده‌ین ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ببرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی عیراق وتی "رێگه ناده‌ین له هیچ بارودۆخێكدا ده‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌كان ببرێت".
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی عامری له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی مسته‌فا كازمی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه به‌نیازه به‌شێك له موچه‌ی ئه‌و خانه‌نشین و پله باڵایانه ببڕێت كه موچه‌كانیان له 500 هه‌زار دینار زیاتره.
بهمدواییهكه كه كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌واو كرا و متمانه به حه‌وت وه‌زاره‌تی به‌تاڵی حكومه‌ت به‌خشرا، عامری ده‌ستی له‌كاری په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه و وازی له پۆسته په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هێنا.
AM:09:13:11/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت