دادگای تێهەڵچوونەوەی ههولێر کەرەنتین کرا
دادگای هەولێر
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی تووشبوونی دوو دادوەر بە کۆرۆنا لە دادگای هەولێر، دادگاکە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت.
حاکم ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆکی دادگای هەولێر بە میدیاكانی نزیك له پارتی راگهیاندووه: دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو دادگای هەولێر تۆمارکراون، کە هەردووکیان دادوەرن.
سەرۆکی دادگای هەولێر دەڵێت، بۆ ماوەی 14 رۆژ دادگا دادەخرێت و سەرجەم کارمەندەکان کەرەنتین دەکرێن.
دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان بە کۆرۆنا، پەرلەمانی کوردستان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت. هاوكات سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کەرەنتین دەکرێن و داوایان لێكراوه ماوهی 14 رۆژ تێکەڵاوی خەڵک نەبن.
لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا هەزار و 709 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 551 تووشبوو چارەسەرکراون، 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا هەزار و 128 تووشبوو ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
هــ. ر
AM:08:43:11/06/2020
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت