لەگەرمیان پێشنوێژ و وتارخوێنێك تووشی كۆرۆنا بوو
مزگەوتێک لە ئامادەکاری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا
وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
لەناوچەی گەرمیان مامۆستایەكی ئاینی كە پێشنوێژ و وتارخوێنە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوهو و ئەوقافی ناوچەكەش بۆ پاراستنی هاوڵاتیان مزگەوتەكەیان داخستووە.
سەباح محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: تائێستا لەسنوورەكەیان مامۆستایەكی ئاینییان كە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێكە لەقەزای كەلار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئەوانیش ئەمڕۆ مزگەوتەكەیان داخستووە، هەروەها بە خزمەتكار و ئیمام و بانگدەرەكانیان وتووە پشكنینی خۆیان بكەن.
ناوبراو روونیكردەوە بۆ خۆپارێزی زیاتر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆبوونەوەیان لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كردووە بۆ پابەندبوون بەڕێنماییەكان كە لەماڵەوە دەستنوێژ بگرن و بەرماڵ بهێنن هەروەها نێوانی نوێژخوێنان مەترێك بێت، دەمامك و دەستكێشیش بەكاربهێنن.
PM:04:03:10/06/2020
ئهم بابهته 5368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت