زیندانییهكی سیاسی كورد له سێداره درا
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی بەرگریکاری مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانی سیاسی کوردیان راگەیاندووە کە کوڕەکەیان لەسێدارە دراوە.
بڕیاری لەسێدارەدانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور رۆژی 8ی تشرینی یهكهمی 2018، لەلایەن لقی 47ی ئەنجومەنی باڵای ئێران پەسندکرا و بە پارێزەر و بنەماڵەکەی راگەیهندرا.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، لە مانگی رێبەندانی ساڵی 1396ی هەتاوی (ئەیلوولی 2017ی زاینی) لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان لە شەڕی گوندی قەرەسەقەڵی شنۆ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای پاسداران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
ناوبراو لە 26ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی (16ی حوزەیرانی 2016) لەگەڵ چەندین کەسی دیکە لە هاونیشتمانیانی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری حزبێکی کوردی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە بەندیخانەی ورمێ گوازابووەوە شوێنێکی نادیار، نازانرێ بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لەکوێ جێبەجێکراوە.
هــ. ر
PM:12:55:10/06/2020
ئهم بابهته 2020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت