ده‌رئه‌نجامی نوێ.. 26 كه‌سی دیكه‌ له‌ كۆیه‌ توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند كه‌ 26 كه‌سی دیكه‌ له‌ قه‌زای كۆیه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر توشی ڤاریرۆسی کۆرۆنا بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 26 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19  لە قه‌زای كۆیه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر دەستنیشانکران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ توشبوه‌كان 25 پیاو و منداڵێكن، 12 تووشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون و 14 توشبوش نیشانەیان هەیە.

له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌دا هاتوو كه‌ هەموو توشبوه‌كان دانیشتوی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا و فیدڕالی و کەکۆن و بایزاغا و راپەڕین و ئازادی و دڵدار.


AM:11:57:10/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت