ئهنجامی پشكنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پەرلەمانتارانی کوردستان راگەیەندرا
وێستگه نیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان ئاشكرایكرد، پشکنینی سەرجەم پەرلەمانتاران نێگەتیڤ دەرچوو، بەڵام دوو فەرمانبەر و راوێژکارێکی پەرلەمان توشی کۆرۆنا بوون.
جەلال محەممەد ئەمین، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی پشکنینیان بۆ کراوە ئەوانە بوون کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون و "ژمارەیان 60 پەرلەمانتار بوو".
هەرچەندە تائێستا ئەنجامەکان بە فەرمی رانەگەیهندراوه، بەڵام بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان، "ئەنجامی پشکنینی سەرجەم پەرلەمانتارەکان خاوێن دەرچووە و کەسیان توشی کۆرۆنا نەبوون".
وتشی بهڵام پشکنینەکان دەریانخستووە كه دوو فەرمانبەر و راوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان توشی ڤایرۆسەکە بوون.
لهلایهكی دیكهوه زانا مەلا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 پشکنین بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان ئەنجامدراوە، "تائێستا ئەنجامی 100 پشکنینیان دەرچووە کە بەشی زۆریان پەرلەمانتارن و سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ بوون".
ئهمڕۆ سێشهممه سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، فهرمانبهرێكیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی "شارەزا" توشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لەگەڵ خوشکێکی هەبووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكردبوو كه ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی 40 ساڵە و ئافرەتە.
PM:11:25:09/06/2020
ئهم بابهته 3252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت