ژماره‌یه‌كی تری تووشبووی كۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمار كرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم تووشبوونی 33 كه‌سی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان راگه‌یاند، كه 23 پیا و نۆ ئافره‌ت و منداڵێكن.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافرەت ومنداڵێك، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و حەفت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن، گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان و ڕوناکی و گوندی ڕووناکی و ڕاپەڕین و شۆڕش و جوتیاران و کەلاری نوێ و گردەگۆزینە و فەرمانبەران و کلار کۆن و ئاوارەکان.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠
PM:03:36:09/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت