پهكهكه شههید بوونی سهركردهیهكی خۆی راگهیاند
قاسم ئەنگینی
وێستگه نیوز ـ
پارتی كرێكارانی كوردستان شههیدبوونی قاسم ئەنگینی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی له ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیادا راگهیاند.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند: قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە 27ی مانگی رابردوودا شەهید بووە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هەڤاڵ قاسم ئەنگین ئسماعیل نازلیکول، فەرماندە و بەڕێوەبەری پارتەکەیان، و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دەڤەری برادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە.
پەکەکە دهڵێت، "لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا خاوەنداریی لە یادی هەڤاڵ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەی دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ".
PM:12:37:08/06/2020
ئهم بابهته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت