له ناحیه‌یه‌كی سنووری سلێمانی فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو تیشكی ئاگرین ده‌خاته خواره‌وه
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ هەستیار
له ناحیه‌ی گاپیڵۆنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو پێنج فسفۆڕی ئاگرین فڕێده‌داته خواره و بەڕێوەبەری ناحیەکەش زانیاری دەدات.
كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن كه سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2020، لە ناحیەی گاپیڵۆنی سه‌ر به قه‌زای چوارتا، فڕۆكه‌یه‌كی حه‌ماڵی جه‌نگی، كه دوو په‌روانه‌یان پێوه‌یه له قه‌زای دوكانه‌وه هاتووه و له نزیك دۆڵێكی لای ناحییه‌كه‌مان پێنج فسفۆڕی فڕێداوه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌هۆی فسفۆڕه‌كانه‌وه ئاگر له به‌شێك له ده‌غڵ و دانی جووتیاران و پوشوپڵاڵش كه‌وتووه، به‌ڵام به هیمه‌تی هاوڵاتییان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ناسنامه‌ی فڕۆكه‌كه ئاشكرا نه‌بووه كه ئایا ئه‌مریكی بووه یان تووركی، وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش بینیویانه فڕۆكه‌كه به نزمی سووڕاوه‌ته‌وه چه‌كی ره‌شاشی له‌سه‌ر بووه.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: لێكۆڵینه‌وه‌یان له بابه‌ته‌كه ده‌ستپێكردووه و راپۆرتیان بۆ سه‌رو خۆیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گومان ناكرێت به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌یه سووڕابێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن وتی: "چه‌كداری په‌كه‌كه له ناوچه‌ی ئێمه بوونیان نییه".
PM:12:04:08/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 11208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت