زانیاری نوێ سەبارەت بەو تووشبووەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە، بەڵام تائێستا پشكنین دەرینەخستووە هۆكاری گیانلەدەستدانی كۆرۆنا بووە یان نا.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تووشبوویەك لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ تایبەت بەكۆرۆنا  گیانی لەدەستداوە، بەڵام  تائێستا پشكنینی دەرنەچووە تا بزانن هۆكاری گیان لەدەستدانی كۆرۆنا بووە یان نا، ئەمڕۆش پێنج كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لەدوو هەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكوردستان لەهەڵكشانی بەردەوامدایە و ژمارەی مردووانیش لەبەرزبوونەوەیە.


PM:07:58:07/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 9464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت