پزیشكێكی كەلار تووشی كۆرۆنا بووە و نەخۆشخانەی كەلاریش هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی كەلار رایدەگەیەنێت، پزیشكێكیان تووشی كۆرۆنا بووە و هەر كەسێك بەركەوتنی لەگەڵ هەبووە سەردانیان بكات بۆ پشكنین.
هاوار وشیار بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار رایگەیاندووە، پزیشكێكیان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە شاری كەلار تووشی ڤایرۆسەكە بووە و بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ئەوانەی لە چەند ڕۆژی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردووە بەركەوتنیان لە گەڵ ئەو پزیشكە هەبووە با سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنین.
لەدوو هەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكوردستان لەهەڵكشانی بەردەوامدایە و ژمارەی مردووانیش لەبەرزبوونەوەیە.
PM:04:49:07/06/2020
ئهم بابهته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت