به تهقهی راستهوخۆی هێزهكانی ئێران چهند كۆڵبهرێك بوونه قوربانی
فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران چەند کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژران و بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 6ی حوزهیرانی 2020، هێزە چەکدارەکانی لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت دەستەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کۆڵبەرێکیان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا و چەند کۆڵبەریش بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ناوی عومەر مەسڵەحەتی، خەڵکی گوندی "بێلووکە"یە و لانیکەم سێ کۆڵبەریش بریندار بوون، شوناسی دوو کۆڵبەریان کە روون بوهتەوە برێتین لە "عەبدولرەحمان شەقایەقی و ئومید کووشیار".
سەرچاوەکانی ئاگادار لەو ناوچەیە رایانگەیاند: لەوانەیە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە بریندار بوون زیاتر بێت.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ئەمساڵ، 12 کۆڵبەر کوژراون و 24 کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون کە 91.5٪ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.
هــ. ر
AM:08:35:07/06/2020
ئهم بابهته 1448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت