تەندروستی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکان پڕنەبن لە توشبووانی کۆرۆنا، هاوکاریان بن و پابەندی رێنماییەکان بن.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هاووڵاتیانی خۆشەویست تکاتان لێ دەکەم هاوکارمان بن، با نەخۆشخانەکان پرنەبن دڵنیام لە دڵسۆزیتان و لە بەرزی هۆشیاری تەندروستیتان".
لەلایەکی دیکەشەوە د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند، لەبارەی هەوڵەکانی کەرتی تەندروستی بۆ توشبووانی کۆرۆنا "ئەوەی لەدەسەڵاتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا بووبێت ئەنجامانداوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لە پێناوی پاراستنی تەندروستی خۆیان و رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا پابەندی رێنمانییەکان بن".
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن.
PM:10:54:06/06/2020
ئهم بابهته 2172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت