66 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 66 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران و کۆی توشبووان گەیشتە هەزار و 182 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 66 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

ئەوەش هاتوە، توشبوەکان پێکهاتون لە 38 پیاو، 24 ئافرەت، دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵ، 13 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکەش نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕو، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان و 60 تووشبووش دانیشتوو ناو شاری سلێمانین.


PM:10:39:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت