ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له جیاوازه‌كان چه‌نده
وێستگه نیوزـ
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌وادا جیاوازه له مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌ل و كانزایه‌ك.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر رووه جیاوازه‌كان له وه‌ك یه‌ك نییه، هه‌یانه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر و هه‌شیانه بۆ ماوه‌ی 3 بۆ 4 رۆژ دهمیێنێتهوه، بۆیه هه‌میشه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ته‌ندروستییه‌كان ئامۆژگاریی ئه‌وه ده‌كه‌ن شوێنی نیشته‌جێبوون و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام پاكژ بكرێنه‌وه.
له توێنهوهكهدا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆماوه‌ی 3 كاتژمێر له هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر كانزای مس بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر و له‌سه‌ر كارتۆنیش بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی پلاستیكی و كانزای ستیل كه ژه‌نگ ناكات، بۆماوه‌ی 2 بۆ 3 رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
PM:10:35:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت