هەرێم..سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا


وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکران و سەرجەمیان دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.

لەبارەی توشبووەکانیش ئەوە خراوەتەڕو، توشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵ و کچێکی تەمەن 17 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 16 ساڵن، ھەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن.


PM:09:11:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت