یه‌كه‌م وه‌زیری عیراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی دارایی ده‌درێته دادگا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ناوه‌ندی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه هه‌وڵه یاساییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی بۆ دادگایی كردنی یه‌كه‌م وه‌زیری عیراقی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ئیداری و دارایی خستوه‌ته‌گه‌ڕ.
زه‌ید تالقانی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی رافیده‌ین ئاشكرایكرد كه ناوه‌نده‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به كۆكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای پێشووی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی تا بیداته دادگا.
ناوه‌ندی رفیده‌ین ئه‌و وه‌زیره‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ویستویه‌تی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی 90 هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێنێت، هاوكات له دۆسیه‌ی هه‌ردوو وێستگه‌ی 1 و 2ی بێجیش گه‌نده‌ڵیی كردوه.
وه‌زیره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی گومانی گه‌نده‌ڵیشی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی زه‌وی له به‌سره و په‌كخستنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت و دۆسیه‌ی 1500 مێگاواتیی وێستگه‌ی به‌سمه و چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌سه‌ره.
ناوه‌نده‌كه هه‌موو ئه‌م دۆسیانه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت كه لوئه‌ی خه‌تیب ملیۆنان دۆلاری له سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر داوه و ده‌بێت دادگایی بكرێت.
AM:09:44:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت