به وێنه.. كۆرۆنا سلێمانی ترساند
فۆتۆ: ناسیح عەلی خەیات
وێستگه نیوز ـ
له ناو بازاڕ و دوكانه‌كانی شاری سلێمانی، به پێچه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوووه نه‌خۆشی كۆرۆنا به جدی وه‌رگیراوه و وێڕای ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كان چۆڵی پێوه‌دیاره، هاوكات رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به سیمای بازاڕه‌وه دیاره و ده‌مامك و ده‌ستكێش به ده‌ست و ده‌می هاوڵاتیان و فرۆشیارانه‌وه ده‌بیندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێكی زۆری هاوڵاتییانی سلێمانی به پێچه‌وانه‌ی بڕیار و رێنماییه‌كانی حكومه‌ته‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌ركرد و به‌شێكیش پێیانوابوو كۆرۆنا بوونی نییه و حكومه‌تی هه‌رێم له ترسی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان دژ به دواكه‌وتنی مووچه پرسی كۆرۆنای هێناوه‌ته ئاراوه.
ئه‌م بۆچوونه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا به‌جۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌نگی دابوه‌وه تا گه‌یشته خۆپیشاندان له شاری سلێمانی و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی سلێمانی ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له پڕ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی مردن و تووشبوانی كۆرۆنا، له ئێستادا بارودۆخه‌كه له سلێمانی گۆڕاوه و هاوڵاتییان و كاسبكاران پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزین.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 910 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه، له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی 441 كه‌س له نه‌خۆشیه‌كه‌و مردنی 17 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه.
PM:02:45:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 9560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت