نهخۆشخانهیهكی تری سلێمانی بۆ تووشبوانى كۆرۆنا چۆڵكرا
دیمهنێك له شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی بە تایبەت بەرزدەبێتەوە و وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەیهكی تر بۆ توشبووانی کۆرۆنا تەرخاندەکرێت.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا نەخۆشخانەی كۆماری لە شاری سلێمانی تایبەت کراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشی بۆ گوازراوەتەوه، لە داهاتووشدا پێویستە نەخۆشخانەی تریش تایبەت بکەین بۆ ئەم بابەتە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 905 تووشبوون، لە نێویاندا 14 مردن هەیە و 441 نەخۆش چاکبووەتەوە.
هــ. ر
PM:10:49:03/06/2020
ئهم بابهته 12808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت