وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه له پارێزگای دهۆك 19 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، نۆزدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکراون.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵن و ھەموویان بەرکەوتوی توشبویه‌کی پێشوون لە بەشداربونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.
شەوی رابردوش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم 33 توشبوی دیکەی هەمان داوەتی نانخواردنی راگه‌یاند كه له پارێزگای دهۆك سازكرابوو.
تائێستا هەرێمی کوردستان 849 کەس له هه‌رێمی كورددستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 434 کەسیان چاکبوونەتەوە و 14 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:54:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه