وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فه‌رمانێكی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد
وێستگه نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانێكی وه‌زاریی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان و خوێندنكاران له ساڵی نوێی خوێندندا ده‌ركرد.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا كه واژووی ئالان محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، داوا كراوه له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی نوێی 2020-2021 قه‌ره‌بووی خوێندكاران و قوتابیان بكرێته‌وه كه له‌به‌رهۆكاری خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنا وانه‌كانیان فه‌وتاوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواشی له ئیداره‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیان له ساڵی نوێی خوێندندا سوود له دید و بۆچونی سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و پسپۆڕان وه‌ربگریرێت.
AM:10:32:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت