سەرۆکایەتی یەکێتی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئەمیری کۆمەڵ کرد
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکایەتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد و پیرۆزبایی 19 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی لێ‌كرد.
سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، له راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "له نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له جه‌نابتان و له رێی ئێوه‌شه‌وه، له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌واوی كادر و رێكخستنهكانتان ده‌كه‌ین".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وتووه: "له قۆناغی جیاواز و رۆژگاری سه‌ختی میلله‌ته‌كه‌ماندا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تایبه‌ت و مێژوویی و نیشتمانیی بوون. هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی رابەرمان سەرۆک مام جەلال و مامۆستا عه‌لی باپیر داڕێژران و په‌ره‌یانسه‌ند، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به گوڕ و تینی زیاتره‌وه، به‌ره‌وپێش ببرێن و قووڵتر ببنه‌وه. ئه‌مڕۆش زیاتر له جاران، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان، یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانی كردوه به پێویستییه‌كی گرنگ و نه‌گۆڕ".
راشیگه‌یاندووه: "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێمانوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پاراستنی ماف و ئازادییه گشتییه‌كان و رێزگرتن له خه‌باتی مه‌ده‌نی، به كۆده‌نگیی كوردستانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و حزب و لایه‌نه‌كانی تر، ده‌توانین ببینه جێی هیوا له‌پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان".
PM:03:33:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت