پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كارئاسانی كردن بۆ هاوڵاتییان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 1ی حوزه‌یران بۆ 6ی حوزه‌یران بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری كاسبكاران و دوكانداره‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شەوی رابردوو لە قەزای دەربەندیخان و رانیەو چەمچەماڵ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو دژی قەدەغەی هاتوچۆ و بڕیاری کەرەنتینە رژانە سەر شەقامەکان.
بۆ ئەو مەبەستە ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه و كارئاسانی كردن بۆ كاسبكاران و دوكانداره‌كانی ناوبازاڕ، تا بتوانن لە ژێر رێنمایی نوێ‌دا خەڵک دوکان و بازاڕەکانیان بکەنەوەو دۆخی خەڵک ئاسایی بکەنەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره كه‌مێكی دیكه ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بڵاوبكاته‌وه، كه تیایدا كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و كاسبكاران بكرێت و رێگریان لێنه‌كرێت له كاروباره‌كانی رۆژانه‌یان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2020، پارێزگاره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌و به‌رده‌وامبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یان هه‌ڵگرتنی، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت.
بڕیاریشه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره نوێیه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت.
PM:12:50:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 19708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت