WHO: كۆرۆنا وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هێزه
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بەراورد بە ئێستا وسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا، ڤایرۆسه‌كه هێزو توانای لە توشکردن و بڵاوبونەوەی كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه.
ماریا ڤان کیرخۆف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕایگەیاند، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەرهێزو توانای ڤایرۆسی کۆرونادا نەهاتووە سەبارەت بە توانای بڵاوبونەوەی و توشکردنی مرۆڤ و تائێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئەو بسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانای له چار سه‌ره‌تادا كه‌مبوه‌ته‌وه.
ماریا ڤان کیرخۆف وتیشی، "ئەوە گرنگە کە لە ئێستادا ڕێکاری بەرگرتن و سنوردارکردنی پەتاکە هەیە".
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانەوە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندە پۆلێنکراوە، پەتاکە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی لە جیهاندا گیرۆدە کردووە و زیاتر لە 375 هەزار کەسیش بە هۆی توشبونیان بە نەخۆشییەکەوە لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیانلەدەستداوە.
AM:09:03:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت