دژی كەرەنیتن لەدەربەندیخان خۆپیشاندانە


وێستگە نیوز- 

لەدژی كەرەنتینەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەقەزای دەربەندیخان خۆپیشاندان دەستی پێكرد.

ئەمشەو لەقەزای دەربەندیخان و دژی كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان و دوكاندارانی قەزای دەربەندیخان لەبەردەم بینای قایمقامیەتی قەزاكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێكخست.

دوای بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بەراگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تا كاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020.





PM:09:32:01/06/2020






ئه‌م بابه‌ته 3348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت