چوار تووشبوی نوێی كۆرۆنا لەدهۆك تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆماركران كە بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێن. 
 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانكران، ئافرەتێكی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ كچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆكن و بەركەوتەی تووشبووەكەی دوێنێیە.

بەپێی ئامارەكانی تەندروستی هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووان گەیشتە زیاتر لە 700 تووشبوو.


PM:04:24:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت