شێوازی كاركردنی نانه‌واخانه‌كان دیاریكرا

‌کارکردنی نانەواخانەکان سنووردار دەکرێن

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و شێواز و کارکردنی نانەواخانەکانیشی سنوردارکرد.


لە راگەیاندراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەرە هاتووە، گشت ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ، 1ی حوزەیرانەوە بۆ کاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیران دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر و نانەواخانەکان تەنیا لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە نان بە دیلیڤەری بگەیەندرێتە هاوڵاتیان.

روونیشیکردەوە: "نابێت لە نانەواخانەکان نان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت و هەر نانەواخانەیەک سەرپێچی بکات لە رێگای ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی حوزەیرانەوە تا کاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.
 

 


AM:10:49:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت