هونەرمەندێکی کۆمیدیی بەناوبانگی عەرەب کۆچی دوایی کرد

‌حەسەن حوسنی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2020، هونەرمەندێکی کۆمیدیی بەناوبانگی میسر و عەرەب کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30-5-2020 هونەرمەند حەسەن حوسنی، ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدیی ئەو وڵاتە، کۆچی دوایی کردووە.

هەروەک میدیا میسرییەکان باسی دەکەن، حەسەن حوسنی رۆژی هەینی 29ی ئایاری 2020، بەهۆی جەڵتەی دڵ برابووە بۆ نەخۆشخانە.

حوسنی لە ساڵی 1931 لە دایک بووە و بەشداریی سەدان کاری هونەری کردووە و یەکێکە لە هونەرمەندە کۆمیدییە دێرینەکانی عەرەب.

هــ. ر


AM:11:10:30/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 8728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو