به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له سه‌رده‌شت كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
فۆتۆ: هه‌نگاو
وێستگه نیوز ـ
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە کە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنووری سەردەشت هاتە ئاراوە، سێ سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایاری 2020، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و هێزێکی کوردستانی لە ناوچەی سنووری (گوریلگە) ی سەردەشت هاتووەتە ئاراوە کە لەئەنجامدا سێ سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا رایگەیاندووه، سێ کەس بە ناوەکانی "تەقی بەهرەوەر، فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی، کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندواو و عەلی رەزا ئیسلام دووست، سەرباز و خەڵکی تەورێز لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون".
ئەقسا نەقشی پوور، قایمقامی شاری سەردەشت رایگەیاندووە، چەند کەس لە هێزەکانی لایەنی بەرانبەری شەڕەکەش کوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا هیچ یەک لە حزبە کوردستانییەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.
هــ. ر
PM:11:51:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت