شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە، تووشبووەکان لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێکهاتوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
به تۆماركردنی ئه‌و شه‌ش حاڵه‌ته نوێیه، كۆی تووشبوانی كۆرۆنا گه‌یشته 574 كه‌س، لەو ژمارەیەش 409 کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانیش هه‌یه.
هــ. ر
PM:09:15:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت