تەندروستی سلێمانی دووبارە داوایەكی بەپەلە لەهاوڵاتیان دەكات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، وەك چۆن ئەوان هاوكار بوون و كارئاسانییان كردووە بۆ هاوڵاتیان بەهۆی باری گوزەران و ئابورییانەوە كار بكەن، پێویستە هاوڵاتیانیش هاوكاربن لە پەیوەست بوون بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو 38 حاڵەتی تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی راگەیەندرا كە ئەوەش وەك شۆكێك بوو بۆ بەرپرسانی تەندروستی و دانیشتوانی شارەكە.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، تۆماركردنی توشبووی نوێ بە كۆرۆنا شەپۆلی دووەم نییە، بەڵكو درێژكراوەوەی پێشووە و بەرئەنجامی بەریەككەوتن و تێكەڵبوونی خەڵك و گوێ پێنەدانە بە رێنماییەكانی تەندرووستی، ترسی ئەوانیش زۆربوونی ژمارەكان و  نەتوانینیانە وەك ئێستا خزمەتگوزاری پزیشكی پێشكەش بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە، بژێوی ژیانی خەڵك وایلێكردن نەتوانن بەردەوام بن لەسەر توندبوونی رێنماییە تەندروستییەكان، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەكەن وەك چۆن ئەوان هاوكاربوون و كارئاسانییان كردووە بۆ هاوڵاتیان بەهۆی باری گوزەران و ئابورییانەوە، پێویستە هاوڵاتیانیش هاوكاربن لە پەیوەست بوون بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە.

د. یاد ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا (87) توشبوی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە نەخۆشخانەدان، (10) لەو توشبووانە پێویستیان بە ئۆكسجینەو زۆرینەشیان گەنجن، بەڵام هیچیان پێویستیان ئامێری هەناسەدان نییە.



PM:01:12:29/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 73412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو