تهندروستیی ههولێر ئاماری روداوهكانی رۆژانی جهژنی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
وتهبیژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند لەماوەی 3 رۆژی جەژنی رەمەزاندا 11 کەس بە گوللـە بریندار بوون، زیاترله سێ ههزار و 200 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانە و نۆڕینگەی تایبەتی و راوێژکارییهكانیان کردوە.
د. بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا سێ ههزار و 268 کەس سەردانی نەخۆشخانە و نۆڕینگەکانی هەولێریان کردووە، 551 کەسیش خەوێندراون و تیمی 121ی فریاکەوتنیش 63 نەخۆشیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە ".
لەبارەی روداوەکانیش د. بژار موسا دەڵێت: "بەهۆی شەڕ و پێکدادان 8 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، 11 برینداری گوللـە تۆمارکراوە، 113 روداوی کەوتنە خوارەوە لە سەربان و بەرزایی و 25 کەسیش بەهۆی پێوەدانی مار و دوپشک رەوانەی نەخۆشخانە کراون، 29 کەسیش سوتان و 5 کەسیش ژەهراوی بوون، هەر لە رۆژانی جەژندا 60 نەشتەرگەری گەورە و 26 نەشتەرگەری بچوک بۆ نەخۆشەکان کراوە".
لەبارەی ئەو منداڵانەی لە رۆژانی جەژنیشدا لەدایکبون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر وتی: "121 منداڵ بە هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە هەولێر لەدایکبون و زۆربەشیان بەشێوەی سروشتی لەدایکبون، 103 منداڵی ناکامیش لە یەکەی چاودێریی منداڵە ناکامەکان لەژێر چاودێریدا بوون".
PM:09:17:28/05/2020
ئهم بابهته 2216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت