به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌ تایبه‌ته‌كانی "موشه‌كی دۆزه‌خ"ی داعش ده‌ستگیر كرا


وێستگه‌ نیوزـ

هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار به‌رپرسێكی داعشیان دەستگیركرد كە به‌رپرسی مەفرەزە تایبەتەكانی دروستكردتی مووشەكی "دۆزەخ" بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، به‌رپرسێكی رێكخراوی داعش لە جەزیرەی رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی پارێزگای ئه‌نباردا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ "لە كەمپی دیبەگەی هەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئەنبار و به‌رپرسی مەفرەزە تایبەتەكانی دروستكردتی مووشەكی دۆزەخ بووە."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە ئەو به‌رپرسه‌ی رێكخراوی داعش بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواكراو بووە.


PM:08:28:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت