زانیاری سەبارەت بەتاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ئاشكرا دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ تاقیكردنەوەی داخڵبوونی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی و پیشەییەكان، خوێندكاران لەخوێندنگەكانی خۆیان تاقیكردنەوە دەكەن، بەڵام بۆ تاقیكردنەوەی گشتی سوود لەزانكۆكانیش وەردەگیرێت.

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ تاقیكردنەوەی داخڵبوونی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی و پیشەییەكان كە بڕیارە رۆژی 1ی حوزەیران دەست پێبكات، خوێندكاران هەر لەخوێندنگەكانی خۆیان تاقیكردنەوە دەكەن، بەڵام بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان كە بڕیارە رۆژی 11ی تەموز بەڕێوە بچێت، بەشێك لەتاقیكردنەوەكان دەبرێنە زانكۆكان لەبەرئەوەی گەورەترن و فێنكتریشن.
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆكان نەكرێن و نمرەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران هەژمار بكرێت.


PM:03:31:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 22608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو