لیژنه‌ی دارایی: پاشه‌كه‌وت ته‌نها له مووچه‌ی پله باڵاكان ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند، هه‌ركات بڕیار له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درا، ته‌نها پله باڵاكان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "قه‌یرانی دارایی وڵات واقیعه و شاراوه نییه و هه‌موو گه‌ل به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرن و ده‌بێت هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌پێناو ده‌ربازبوون لێی".
وتیشی: "لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سه‌ره‌وه رێككه‌وتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه: فه‌رمانبه‌ره پله ئاساییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه پارێزه‌ری مافه‌كانیان ده‌بن و رێگه‌ناده‌ن ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان ببرێت.
ئه‌حمه‌د جبوری، باسی له‌وه‌شكرد كه، "مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار دابه‌شكرا و له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له رێگه‌ی داهاته‌كانی باج، گومرك و قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پاره‌ی ئه‌و مووچه‌یه دابین بكات".
ئه‌حمه‌د جبوری ئاشكرایكرد كه، "مووچه‌ی مانگی شه‌ش به‌بێ هیچ بڕینێك دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن دوورن له راستیه‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند: "له ئێستادا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پهنانهبرێتهبهر بژارده‌ی پاشه‌كه‌وتكردن و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه بارودۆخه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته قه‌یرانێك كه ناچاربین تاووتوێی ئه‌و بژارده‌یه بكه‌ین".
به‌هۆی كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، داهاتی عیراق رووی له دابه‌زینێكی زۆر كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه بژارده‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێته‌وه به‌رباس.
هــ. ر
PM:01:25:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 32264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت