12 حاڵهتی نوێی كۆرۆنا له ههولێر راگهیهندرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، 12 توشبووی دیکە لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ 544 کەس بەرزبووەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 12 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".
ئەوەش هاتووە، "توشبووەکان پێنج پیاو، پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنجن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "حەوت لە توشبووان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون"، هاوکات، "پێنج لە توشبووەکان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "شەش لە توشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن و شەش توشبوەکەی تریان دانیشتووی گەڕەکەکانی گوڵان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن".
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 544 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 407 کەسیان چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:12:00:28/05/2020
ئهم بابهته 3080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت