قایمقامی ماوه‌ت له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی سنووری چیای ئاسۆس بۆ وێستگه نیوز ده‌دوێت
ئه‌و خانووه‌ی نزیك بوو له هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیاوه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی ئه‌منی گونده‌كانی سنووری زنجیره چیای ئاسۆس تا راده‌یه‌ك ئارامن، به‌ڵام فڕۆكه‌ی سیخوڕی توركی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه پێنج گه‌ریلای په‌كه‌كه له گوندی سه‌فره شه‌هید بوون.
وتیشی: "شه‌وی رابردوو دۆخی ئه‌منی گونده‌كانی زنجیره چیای ئاسۆس زۆر نا ئارام بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له دڵهڕاوكێدابوون، یه‌كه‌م جاریش بوو فڕۆكه‌ی بێفڕكهوانی توركی له ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی بدات و گه‌ریلای په‌كه‌كه بكاته ئامانج".
ئه‌وه‌شی وت: "به‌رده‌وام مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه له ئارادان، به‌ڵام ئێستا دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه ئاساییه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناو گوندهكاندانین، به‌ڵكو له زنجیره چیای ئاسۆسن، به‌ڵام هه‌ندێ جار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان دێنه ناو شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە هێرشكردنیان بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە لەناوچەی ماوەت لەنزیك شاری سلێمانی پێنج گەریلا كوژران.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ھێرشەكە لەیٔەنجامی لێكۆڵینەوەی وردی دەزگای میت و هەواڵگری توركیا و بەهاوكاری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا یٔەنجام دراوە و لەیٔەنجامی هێرشەكەدا پێنج گەریلا كوژراون.
لەماوەی رابردووش‌دا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لەشاخی گۆیژە لەشاری سلێمانی دوو گەریلای پەكەكەیان كردە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
PM:09:38:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت