پلانی نوێی خۆپارێزی ئاڕاستهی لیژنهی لیژنهی باڵای خۆپارێزی له كۆرۆنا كرا
دیمهنێك له كۆبوونهوهكه
وێستگه نیوز ـ
ژوروی ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە پلانی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاڕاستەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کرد.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەتنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە كه: ئەمڕۆ چوارشهممه 27ی ئایاری 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان کۆبوەوە.
ههروهك هاتووه: لەکۆبونەوەکەدا پلان و پێشنیازی ئیدارەی گەرمیان نوسرایەوەو ئاراستەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناکرا.
ئاشکراشیکردووە: جەختیان لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کردووەتەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا ئیدارەی گەرمیان داوادەکات ھاوڵاتیان وەک ھەمیشە ھاوکاربن لەپرسی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا.
هــ. ر
PM:07:46:27/05/2020
ئهم بابهته 2492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت