دوو برا به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا رایگه‌یاند، دوو برای گه‌نجی ئه‌و شاره به‌هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
جاسب حیجامی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا لە پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دوو برای گه‌نج به ناوه‌كانی فورات عه‌بدولكازم ته‌مه‌ن 44 ساڵ و میعه‌ن عه‌بدولكازم 37 ساڵ، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پزیشكان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه رزگار بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلازمای ئه‌و كه‌سانه‌یان له جه‌سته‌ی ئه‌وان كردووه، كه پێشتر له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه‌سانێكی "نه‌زان و دواكه‌وتوو" هه‌ن، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و په‌تایه بوونی نییه.
هــ. ر
PM:07:02:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 8816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت