كاتی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاشكرابوو


وێستگە نیوز-

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو حیزبەكەی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببنەوە، بۆ ئەوەی دۆخی نێوانیان ئاسایی بێتەوە و سەرەتای هەفتەش بە هەماهەنگی هەردوولا وادەی كۆبوونەوەكە دیاری دەكرێت.

د. ئاراس حەسۆ میرخان، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە، دوای دەستپێكردنەوەی دەوام، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پارتی و یەكێتی بە ‌هەماهەنگی  رۆژێك دیاری دەكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كۆببنەوە، ئەمەش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی نێوانیانە و روونیكردەوە "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە گرنگی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی پێكەوە باسی گلەییەكانی خۆمان بكەین و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، بۆیە پێویستە كۆبوونەوە بكرێت و مەرجیش نییە هەموو كێشەكان بە یەك جار چارەسەر بكرێن، لەبەر ئەوەی بۆچوونی جیاوازمان لە زۆر شتدا هەیە".

میرخان وتویەتی "پێویستە شەڕی ڕاگەیاندن ڕابگیرێت و ناكرێت بۆچوونی حیزبی خۆمان بخەینە ناو حكومەت، بۆیە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە، هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی پێكەوە كۆدەبنەوە".

دوای هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی تائێستا كۆبوونەوەی فەرمی لەنێوان پارتی و یەكێتی ئەنجام نەدراوە، تائێستاش سێجار هەوڵدراوە كۆبوونەوە بكرێت، بەڵام هەڵوەشاوەتەوە.


PM:04:32:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 14240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو