لەسەر 27 ملیار دۆلارەكە، داوای بانگكردنی سێ بەرپرسی باڵای هەرێم بۆ پەرلەمان دەكرێت

‌پەرلەمانی كوردستان

وێستگە نیوز-

17 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن لەسەر 27 ملیار دۆلار قەرزی هەرێم، سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

بەپێی یاداشتێكی ئەو 17 پەرلەمانتارە كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە هاتووە، ‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئەوان ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان داوا دەكەن پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسایی ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حكومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەكاری ئەو قەرزانە.

لە چەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا باسی چاكسازییەكانی حكومەتی كرد و رایگەیاند، حكومەت 27 ملیار دۆلار قەرزارە ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.


PM:03:53:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت