كۆنترۆِڵی كارەبای هەرێم پێدانی كارەبای جەژنی رەمەزانی ئاشكراكرد


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا 20 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەرۆژانی جەژندا توانرا بە سیستەمێكی رێكوپێك و بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێشكگرانی كارەبا 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاوڵاتیان، ئەمەش بەسوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3000 مێگاوات كارەبا كە بەشێوەیەكی رێكوپێك وزەی كارەبا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكرا.

هەر بەپێی راگەیەندراوەمە، بڕیاریشە تا رۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت و بۆ مانگی حوزەیرانیش كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنان هەڵبسەنگێنرێت و بڕیار بدرێت.


PM:03:27:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت