راگەیەندراوی توركیا سەبارە بەهێرشكردنیان بۆ سەر پەكەكە لەناوچەی ماوەت

‌دیمەنی بەشێك لەبۆردومانەكە

وێستگە نیوز-

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لەهێرشكردنیان بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە لەناوچەی ماوەت لەنزیك شاری سلێمانی پێنج گەریلا كوژراون.

شەوی رابردوو لە قەزای ماوەت فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج گەریلا گیانیان لەدەستدا و زیان بە چەند خانوویەكی گوندی سەفرە گەیشت و نەخۆشخانەی گوندەكەش خاپوور بوو.

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، ھێرشەكە لەیٔەنجامی لێكۆڵینەوەی وردی دەزگای میت و هەواڵگری توركیا و بەهاوكاری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا یٔەنجام دراوە و لەیٔەنجامی هێرشەكەدا 5 گەریلا كوژراون.

لەماوەي رابردووشدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لەشاخی گۆیژە لەشاری سلێمانی دوو گەریلای پەكەكەیان كردە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.



PM:02:56:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت