پۆلیسى سليَمانى كوژرانی گه‌نجێكی ڕاگه‌یاند
وێستگه نیوز
به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی شاری سلێمانی، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 27 ی ئایاری 2020 كوژرانی گه‌نجێكی به‌هۆی شكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی تردا ڕاگه‌یاند.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و دانیشتووی شاری سلێمانییه.
هه‌روه‌ها وتی، ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی ده‌باشانی شاری سلێمانی ڕوویداوه كاتێك دوو گه‌نج له‌سه‌ر شكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆته شه‌ڕیان و له‌رێگه‌ی ده‌مانچه‌وه یه‌كێكیان ئه‌وی تریان ده‌كوژێت.
بكوژه‌كه هه‌ڵهاتووه تاوه‌كو ئێستا خۆی نه‌داوه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس، به‌ڵام به‌هۆكاری بوونی كامێرای چاودێری و شایه‌تحاڵه‌وه پۆلیس توانیویه‌تی جۆری ئۆتۆمبێلی بكوژه‌كه بزانێت.
PM:12:32:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 51280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت