پارێزگاری هەولێر: هیچ ئەگەرێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەئارادا نییە


وێستگە نیوز-
د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تائێستا هیچ ئەگەرێك بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەئارادا نییە.

ئەمڕۆ د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و شاندێكی یاوەری سەردانی مەڵبەندی 3ی یەكێتییان لەشاری هەولێر كرد، ‎لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی سەرقاڵی داڕشتنی هەندێك رێنمایین بۆ چۆنیەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هیچ ئەگەرێك لە ئارادانییە بۆ ئەوەی قەدەخەی هاتووچۆ جارێكی دیكە درێژبكرێتەوە.”

پارێزگاری هەولێر رونیكردەوە، كار و كاسبی خەڵك بەلای ئەوانەوە گرنگە و دەیانەوێت باڵانسێك لەنێوان كار و كاسبی خەڵك و ژیان و گوزارانی خەڵك لەگەڵ هەندێك رێنمایی و رێكار بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بكەن.

د.فرسەت وتی "ئێستا بەرپرسیارییەتی گەورە لەسەر شانی خەڵك خۆیەتی و بەداخەوە ڤایرۆسەكە جارێكی دیكە سەرهەڵدەداتەوە و ژمارەی تووشبووانیش رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان. لەبەرئەوەی ئێستا بازاڕ كراوەتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینییەكانی دیكە هەن و هاتووچۆ و سەردانیكردن هەیە".


PM:12:21:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت